قامیشلۆ.. لە هێرشێکی ئاسمانیدا چوار کەس کوژران

K24 - هەولێر:
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری قامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان، کوژرانی چوار کەسی لێکەوتووە.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایش سەربە ئیدارەی سەربەخۆ رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە ناوچەی پیشەسازی لە شاری قامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان بە ئامانج گرتووە و لە ئەنجامدا چوار کەس کوژران.
ئاماژە بەوەش درا، دووان لە کوژراوەکان منداڵن و دوو کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوونە.
جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی زۆری ماددی بەر دووکانەکانی ناوچەی پیشەسازی کەوتووە.