گرافیک.. کوژرانی سەرکردە فەڵەستنییەکان لەلایەن ئیسرائیل

K24 – هەولێر
بە درێژایی مێژوو ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەکانی فەڵەستین لەلایەن ئیسرائیلیەوە کراونەتە ئامانج، ئەمەش فەڵەستینییەکان زیاتر توڕە دەکات.
ئەبو عەلی مستەفا، ئەمینداری گشتی بەرەی میللی بۆ رزگارکردنی فەڵەستین، هاوکات ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری بزووتنەوەی حەماس بوو، یەکێکە لەو کەسانەی لە 27/8/2001، لە نووسینگەکەی خۆی لە رامەڵڵا لەلایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیل بە رۆکێت کرایە ئامانج و کوژرا.
سەڵاح شەحادە، دامەزرێنەری کەتایبی قەسامی باڵی سەربازی حەماس لە 23/7/2002 لە خانووەکەی خۆی کرایە ئامانج و کوژرا، لە ساڵی 2008یش برایەکی بەناوی محەمەد شەحادە لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کوژرا.
شێخ ئەحمەد یاسین، دامەزرێنەری بزووتنەوەی حەماس لە 22/3/2004 لەلایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیل کرایە ئامانج و کوژرا. لە هەمان ساڵدا 16/4/2004 د. عەبدولعەزیز رەنتیسی سەرکردەی دیاری بزووتنەوەی حەماس لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا.
لە ساڵی دواتر ژمارەیەک سەرکردە و فەرماندەی باڵای حەماس و بەرەی میللی فەڵەستین کوژراون وەک نزار رەیان سەرکردەی سەربازی و سیاسی حەماس، سەعید سیام وەزیری ناوخۆ لە حکومەتی حەماس، ئەحمەد جەعبەری جێگری فەرماندەی گشتی کەتائیبی قەسام، بەها ئەبوعەتا فەرماندەی ناوچەی باکووری سەرایا قودس، تەیسیر جەعبەری فەرماندەی ناوچەی باکووری سەرایا قودس.