سوپای ئیسرائیل: به‌ر له‌وه‌ی ماڵه‌كانیان بۆردومان بكرێت خاوه‌نه‌كانیان ئاگاداركراونه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ماوه‌ی 3 رۆژه سوپای ئیسرائیل هه‌ڵمه‌تێكی به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی له غه‌ززه ده‌ستپێكردووه، كه به‌هۆیه‌وه تا ئێستا 32 كه‌س كوژراون، كه له نێوانیاندا 6 منداڵ هه‌یه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌له‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه، دوایین ئاماری كوژراو و بریندارانی هێرشه‌كانی ئیسرائیل تاوه‌كو به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه گه‌یشتووه‌ته 32 كوژراون، كه له‌نێویاندا 6 منداڵ هه‌ن، 215 برینداریش گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانیان و برینی زۆربه‌یان سه‌خته.
نادیه شه‌ملخ (ته‌مه‌ن 68 ساڵ)، كه چاودێری چوار كوڕ و كچی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له غه‌ززه ده‌كات و ماڵه‌كه‌ی به‌ر بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسرائیل كه‌وتووه، گوتی: به 15 خوله‌ك چیمان پێده‌كرێت، به‌په‌له كه‌وتینه سه‌ر شه‌قامه‌كان و نه‌مانتوانی هیچ له‌گه‌ڵ خۆمان ببه‌ین.
سوپای ئیسرائیلیش رایگه‌یاندووه، ئه‌و ماڵانه‌ی به‌ر بۆردومانه‌كانیان كه‌وتوون، یان كۆگای چه‌كی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامین، یان بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌یه، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، به‌ر له‌وه‌ی ماڵه‌كان بۆردومان بكرێت، خاوه‌نه‌كانیان ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، تا ئێستا سوپای ئیسرائیل وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه، كه ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌یان به‌ر له 15 خوله‌ك بووبێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی دانیشتووانی غه‌ززه باسی ده‌كه‌ن.
رۆژی هه‌ینی رابردوو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای ئیسرائیل سێ شوێنی کەرتی غەززەیان بە ئامانج گرت، یەکێک لە ئامانجەکانی هێرشەکە، باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشتەجێبوون بووە، لە رۆژئاوای پارێزگای خان یونس لە باشووری کەرتی غەززەش هێرش كراوه‌ته سه‌ر پێگه‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی، هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژی هێرشه‌كه‌دا سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته ئاسمانییه‌كه‌یان له دژی پێگه‌كانی جیهادی ئیسلامی له کەرتی غەززە به‌ناوی (فەجرولسادق) به‌رده‌وامه و باری له‌ناكاویشیان له‌ناوخۆی ئیسرائیل راگه‌یاندووه.