سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: به شکۆوه یادی قوربانیانی تاوانی کۆمه‌ڵکوژیی خوشک و برایانی ئاشووری ده‌که‌ینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به شکۆوه یادی قوربانیانی تاوانی کۆمه‌ڵکوژیی خوشک و برایانی ئاشووری ده‌که‌ینه‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ 7ی ئاب، له رۆژی شه‌هیدی ئاشووریدا به شکۆوه یادی قوربانیانی تاوانی کۆمه‌ڵکوژیی خوشک و برایانی ئاشووری ده‌که‌ینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌ر له 89 ساڵ له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وسای عێراق له سێمێل کۆمه‌ڵکوژیی ئاشوورییه‌كان ئه‌نجام درا. له‌م یاده‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی ده‌که‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆ ٧ی ئاب، له ڕۆژی شه‌هیدی ئاشووریدا به شکۆوه یادی قوربانیانی تاوانی کۆمه‌ڵکوژیی خوشک و برایانی ئاشووری ده‌که‌ینه‌وه که به‌رله ٨٩ ساڵ له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وسای عێراق له سێمێل ئه‌نجام درا. له‌م یاده‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی ده‌که‌ینه‌وه.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) August 7, 2022
7ی ئاب، رۆژی شەهیدانی ئاشوورییەکانه، ئەم رۆژە یادەوەری کریستیانەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ 89 ساڵ لەمەوبەر و لەسەردەمی رژێمی پاشایەتی عێراق، کاتێك لەسەر داواکردنی چەند مافێکی ئاسایی ژیان، زیاتر لە چوار هەزار کریستیانی شارۆچکەی سێمێل، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەوکاتی عێراقەوە کۆمەڵکوژ کران.
له ساڵی 1933 ئاشوورییه‌كان دوایان كردبوو له ناوچه‌كانی خۆیان، به زمانی خۆیان بخوێنن، چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كیان بۆ بكرێته‌وه، حكومه‌تی عێراقیش به هێرشكردن وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی دایه‌وه و زیاتر له 80 گوندی له ده‌وروبه‌ری سێمێل له دهۆك خاپوور كرد، كه نزیكه‌ی 6 هه‌زار هاووڵاتی بوونه قوربانی.