یاریزانێكی تۆپی پێی له رۆژی هاوسه‌رگیری وڵاته‌كه‌ی جێده‌هێڵێت

K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د بویا تورای، یاریزانی به‌رگریكاری یانه‌ی مالمۆی سویدی له‌سه‌ر داوای یانه‌كه‌ی نه‌یتوانی له رۆژی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی ئاماده‌بێت، بۆیه ناچاربووه "سیرالیۆن" جێبهێڵێت و به‌ره‌و سوید گه‌شت بكات، تورای رایگه‌یاند، ناچاربووه براكه‌ی خۆی راسپێرێت به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و له ئاهه‌نگه‌كه له ته‌نیشت بووكه‌كه بووه‌ستێت.
تورای له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا وێنه‌ی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام دواتر رایگه‌یاند، به‌ر له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه ئه‌و وێنانه گیراون، بۆیه چه‌ند وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه براكه‌ی له شوێنی ئه‌و له‌گه‌ڵ بووكه‌كه له رۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه وه‌ستاوه.
🌟🐐🦁🇸🇱The whole social media trending on my marriage situation,which i said my brother to represents me,that him on the pictures on that day,do to my job to come to Sweden.I presenting you the whole misconception of the wedding (Nikkah marriage) in Sierra Leone,that i didn’t … pic.twitter.com/vGo0WxCduW
— Mohamed Buya Turay 🇸🇱 (@turay_buya) August 6, 2022
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له 21ی ته‌ممووز له سیرالیۆن هاوسه‌رگیریم كردووه، به‌ڵام نه‌متوانی له ئاهه‌نگه‌كه‌م ئاماده‌بم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یانه‌ی مالمۆ داوایانكردبوو زوو له یانه‌كه ئاماده‌بم، بۆیه براكه‌م ئه‌ركه‌كه‌ی منی به‌جێگه‌یاند.
محه‌مه‌د بویا تورای (ته‌مه‌ن 27 ساڵ) پێشتر 21ی ته‌مووزی بۆ واده‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی دیاریكردبووه، به‌ڵام یانه‌ی مالمۆی سویدی له‌هه‌مان رۆژدا یارییه‌كی هه‌بووه و داوای لێكراوه و به زووترین كات بگه‌ڕێته‌وه سوید و له یارییه‌كه به‌شداری بكات.