په‌لامارده‌رانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به زیندانی هه‌تا هه‌تایی سزا دران
K24 – هه‌ولێر:
دادگای عێراقیی، سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر چوار كه‌سدا سه‌پاند، كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ژماره‌یه‌ك مووشه‌كیان ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كردبوو. به هۆی هێرشه‌كه‌وه دوو فڕۆكه‌ی هێڵی ئاسمانی عێراق زیانیان به‌ركه‌وتبوو.
ئه‌مه یه‌كه‌م بڕیاری سزادانه، كه په‌یوه‌ست بێت به‌و هێرشه مووشه‌كیانه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا كراونه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
رۆژی (28ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2022)، ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كران و مووشه‌كه‌كان به‌ر رێڕه‌وی فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتن، ته‌نیا زیانی ماددیان لێكه‌وته‌وه.
دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ، ئه‌مڕۆ سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر چوار كه‌سدا سه‌پاند، كه تۆمه‌تی هێرشه‌كه‌یان له‌سه‌ر ساغ بووه‌ته‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی دادگا به پشتبه‌ستن به حوكمه‌كانی مادده‌ی چواری یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌رچووه.
له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندینجار ئامانجه سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له به‌غدا كراونه‌ته ئامانج. ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ئه‌و گرووپ و ملیشیا چه‌كداریانه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه نزیكن له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو، عێراق رایگه‌یاند، تا كۆتایی 2021 ئه‌ركی سه‌ربازی هێزه بیانییه‌كان له عێراق كۆتایی دێت و ته‌نیا ئه‌ركیان ده‌بێته راوێژكاری.
له هاوینی 2020دا ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی له عێراق راگه‌یاند و ئاشكرای كرد، ته‌نیا 2500 سه‌رباز بۆ راوێژ و مه‌شقی هێزه عێراقییه‌كان ده‌هێڵێته‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس