وەزیری دەرەوەی ئێران: گەیشتن به رێککەوتن بەنده به نەرمی نواندنی ئەمەریکاوە

"ئەگەری گەیشتن به رێککەوتن 50%ـه"
ئاژانسی وه‌زی ناووكی ئێران / وێنه‌: AFP
ئاژانسی وه‌زی ناووكی ئێران / وێنه‌: AFP

K24 - هەولێر:

عەلی باقری، گەوره دانوستانکاری ئێران لەگەڵ ئێنریکه مۆرا، نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا بۆ دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی رێکەوتننامەی ئەتۆمی، لە ڤییەنا کۆبوونەوه.

هەرچەندە هیچ زانیارییەك دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکه بڵاونەبووەتەوه، بەڵام میخائیل ئۆلیانۆڤ، نوێنەری رووسیا لە دانووستانەکان رایگەیاندووە، خاڵی ناکۆک لە دانووستانەکان، پرسی چاودێریی ئاژانسی ئەتۆمی لەسەر بنکە ئەتۆمییەکان ئێران و وەڵام نەدانەوەی ئێرانە بۆ ئاژانسەکە.

لەلایەکی دیکەوه ئەمیر حسێن عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئانتۆنی گۆتێرێز سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی راگەیاندووە، گەیشتن به رێککەوتن بەنده به نەرمی نواندنی ئەمەریکاوە.

عەبدوڵڵاهیان گوتویەتی، پێویسته ئاژانسی ئەتۆمی له بابەتی لاوەکی و سیاسی دووربکەوێتەوه و بپژرێته سەر بابەتی تەکنیکی و پرسی چاودێریش یەکلایی بکاتەوه.

راوێژکاری راگەیاندنی شاندی دانوستانکاری ئێرانیش دەڵێت، ئەگەری گەیشتن به رێککەوتن 50%ـه و ئێران هیچ ناکۆکییەکی لەگەڵ رووسیا و چین و ئەوروپا نییه.

نوێنەری رووسیاش له دانوستانەکان ئاشکرای کرد، چین و رووسیا پشتیوانی له رەشنووسی ئەوروپا رێککەوتنی ئەتۆمی دەکەن.