بایدن ئیدانه‌ی كوژرانی چوار موسڵمانی له ویلایه‌تی نیومه‌كسیكۆ كرد

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، ئیدانه‌ی كوژرانی چوار هاووڵاتی موسڵمانی له ویلایه‌تی نیومه‌كسیكۆ كرد، كه پۆلیس پێی وایه په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان ئه‌و چوار تاوانه‌دا هه‌یه.
بایدن له تویتێكدا، تووڕه‌یی و خه‌مباری خۆی له باره‌ی تاوانی كوژرانی چوار موسڵمان ده‌ربڕی.
بایدن نووسیویه‌تی: چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌م، له پێناو خێزانی ئه‌و چوار قوربانییه نزا ئه‌كه‌م. به‌و په‌ڕی توانامه‌وه شانبه‌شانی ره‌وه‌ندی موسڵمان ده‌وه‌ستمه‌وه. ئه‌و په‌لامارانه رقاوین و جێگه‌یان له ئه‌مه‌ریكا نابێته‌وه.
رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، له ویلایه‌تی نیومه‌كسیكۆ، پۆلیس رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌یه په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان كوژرانی سێ موسڵمان له ماوه‌ی ئه‌مساڵ و ئه‌و تاوانی كوشتنه هه‌بێت، كه مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو له به‌رامبه‌ر موسڵمانێكی دیكه كرابوو.
پۆلیسی ئه‌لبوكیركی، شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه ته‌رمی موسڵمانی چواره‌میان دۆزییه‌وه، كه له بیسته‌كانی ته‌مه‌نیدا بوو، به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی باشووری ئاسیا بوو.

له به‌یاننامه‌ی پۆلیسدا هاتووه: لێكۆڵه‌ره‌كان بڕوایان وایه ئه‌م تاوانه‌ی تازه ئه‌نجامدراوه په‌یوه‌ندی به سێ حاڵه‌تی دیكه‌ی كوشتنی موسڵمانانه‌وه هه‌بێت.
یه‌كێك له قوربانییه‌كان، هاووڵاتییه‌كی به ره‌چه‌ڵه‌ك پاكستانییه و ته‌مه‌نی 27 ساڵه و ته‌رمه‌كه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه دۆزرایه‌وه، یه‌كێكی دیكه‌یان ته‌مه‌نی چل ساڵه و ته‌رمه‌كه‌ی له 26ی ته‌مموزی رابردوودا دۆزرایه‌وه.
لێكۆڵه‌ره‌كانی پۆلیس، وردبینی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن، ئه‌م تاوانانه په‌یوه‌ندیدارن به كوژرانی هاووڵاتییه‌كی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فغانی كه له حه‌وتی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو له به‌رده‌م كۆمپانیایه‌كی خۆی و براكه‌ی له شاری ئه‌لبوكیركی كوژرا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكی ئیسلامی، كه گه‌وره‌ترین رێكخراوی موسڵمانانه بۆ به‌رگری له مافه مه‌ده‌نییه‌كانیان له ئه‌مه‌ریكا، رۆژی شه‌ممه خه‌ڵاتێكی 10 هه‌زار دۆلاری ته‌رخان كرد، بۆ هه‌ر كه‌سێك زانیاری له باره‌ی بكوژه‌كه‌وه بداته پۆلیس و به‌و هۆیه‌وه ده‌ستگیر بكرێت.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس