نوێترین زانیاری له باره‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌مینی پارتی راگه‌یه‌ندرا
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکی لیژنەی ئامادەکارییەکانی کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئیدریس هادی رایگه‌یاند، کۆنگرە لە شاری دهۆک دەبەسترێت و و ئەندامانی کۆنگرە ٨٠٠ کەس دەبن، سەدا چلی ئامادەکارییەکان تەواو بوون لەم چەند رۆژە لیژنەکان دەچنە پارێزگاکان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە. ئاشكراشیكرد، کۆنگرە لە کۆتایی مانگی ئۆكتۆبه‌ر یان هەفتەی یەکەمی مانگی نۆڤه‌مبه‌ر بەڕێوەدەچێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان له 1946 دامه‌زراوه و تا ئێستا سێزده كۆنگره‌ی به‌ستووه و ئێستاش خۆی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی چوارده ئاماده ده‌كات.
بژار مه‌لا خدر، یه‌كێكه له كادیره‌كانی پارتی و خوازیاره وێڕای نوێبوونه‌وه‌ی جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی كاری حزبایه‌تی، هیواداره ئه‌مجاره گه‌نجان زیاتر رۆڵیان پێ بدرێت.
هه‌ریه‌ك له شه‌ڕی داعش و رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و قه‌یرانی دارایی و په‌تای كۆرۆنا دیارترین ئه‌و ئاسته‌نگانه بوون، كه واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی چوارده‌ی پارته‌كه‌یان دواخست.
پارتی بۆ ئاماده‌كاری كۆنگره‌كه لیژنه‌یه‌كی بیست و یه‌ك كه‌سی به سه‌رۆكایه‌تی ئیدریس هادی پێكهێناوه و ئه‌و لیژنه‌یه به‌شێكی كاره‌كانی راپه‌ڕاندووه و بڕیاره له كۆنگره‌كه‌دا، 800 پاڵێوراو به‌شداری بكه‌ن.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی ئاماده‌كار، له سه‌دا 25ی به‌شدارانی كۆنگره ئافره‌ت ده‌بن و بڕیاریش دراوه هه‌ر كه‌سێك پاره و دیاری ببه‌خشێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له كۆنگره‌كه دوور بخرێته‌وه.
ئیدریس هادی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره رایگه‌یاند، هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌سێك نوێنه‌رێكی له كۆنگره‌دا ده‌بێت و له‌سه‌دا بیست و پێنجی به‌شداران ئافره‌ت ده‌بن.
روونیشیكرده‌وه، جگه له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و لیژنه‌ی ئاماده‌كار، هه‌موو ئه‌ندامانی دیكه ده‌بێت به ده‌نگدان و له رێی هه‌ڵبژاردنه‌وه ببنه ئه‌ندامی كۆنگره.