پێداچوونەوە بە نرخی بلیتی فڕۆکە لەنێوان هەولێر و بەغدا دەکرێت
K24 - هەولێر
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، پێداچوونه‌وه بۆ بلیتی فڕۆکە له نێوان بەغدا و هەولێر ده‌كه‌ن.
ناسر شه‌له‌بی، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ی راگەیاندووە، وەزارەتەکەیان هێڵە ئاسمانییەکانی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە، بۆ ئه‌وه‌ی سەر لەنوێ پێداچوونه‌وه بۆ نرخەکانی بلیتی نێوان بەغدا و هەولێر بكه‌ن.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌كات و دواتر ئه‌نجامه‌كان ده‌خرێنه‌ڕوو.