پازده منداڵ و چوار ژن له ریزی قوربانیانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیلن بۆ سه‌ر غه‌ززه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی فه‌له‌ستین، رایگه‌یاند، له ئاكامی هێرش و بۆمبابارانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه، 44 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و 360ی دیكه بریندار بوون.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، له ریزی قوربانییه‌كاندا پازده منداڵ و چوار ژن گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو، سوپای ئیسرائیل هێرشی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستپێكرد.
فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كان چه‌ند جارێك بۆمبابارانی چه‌ند ئامانجێكیان له گه‌ڕه‌كه چڕه‌كانی دانیشتووان كرد.
جگه له زیانه گیانییه‌كان، چه‌ندین باڵه‌خانه‌ی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی داڕماون، یاخود زیانیان به‌ركه‌وتووه.
سرییه‌كانی قودس، كه باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامییه رایگه‌یاند، له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل‌دا ژماره‌یه‌ك مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل كردووه.
به نێوانگیری میسر، نیوه‌شه‌وی رابردوو، هه‌ردوو لایه‌نی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، یائیر لابید، رایگه‌یاند، حكومه‌ته‌كه‌ی سووپاسی میسر ده‌كات بۆ هه‌وڵه‌كانی له پێناو ئاگر به‌ستدا.
سه‌رچاوه: RT