خه‌ڵكی به‌سره بۆ داوای كاره‌با و ئاو هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی به‌سره له‌و په‌ڕی باشووری عێراق هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و داوای خزمه‌تگوزاری و دابینكردنی كاره‌با ده‌كه‌ن.
له ناو جه‌رگه‌ی شاری به‌سره، سه‌دان هاووڵاتی بۆ داواكردنی ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌یان هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن.
خۆپیشانده‌ره‌كان ده‌یان تایه‌ی ئۆتۆمبێلیان ئاگر داوه و دووكه‌ڵی ره‌ش به‌ری ئاسمانی خۆڵاوی شاره‌كه‌ی گرتووه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شاری به‌سره، كه یه‌كه‌مه له هه‌ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت، كاره‌بای نییه.
خه‌ڵكی به‌سره ده‌ڵێن، ته‌نیا له‌م هه‌فته‌یه‌دا، ئه‌مه سێیه‌م جاره كاره‌با بپچڕێت.
یه‌كێكی دیكه له كێشه‌كانی به‌سره، نه‌بوونی ئاوی سازگاره بۆ خوێندنه‌وه، تا دێت ئاوی ناوچه‌كه زیاتر سوێر ده‌بێت و خاكیشی به‌ره‌و شۆره‌كات ده‌چێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایگه‌یاندووه، به هۆی زۆربوونی خواست له‌سه‌ر كاره‌با، وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با توانای به‌رگه‌گرتنی فشاره‌كه‌یان نییه و له كار ده‌كه‌ون.