کەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت

کاریگەرییەکانی شەپۆلی خۆڵبارین کەمتر دەبێت
کەشناسی
کەشناسی

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەی گەرما دادەبەزێت و کاریگەرییەکانی شەپۆلی خۆڵبارین کەمتر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزو خۆڵ تاکو کاتەکانی بەرەبەیان  بەردەوامی دەبێت، کاریەگەری لەناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری هەرێم کەمێک زیاتر دەبێت. خێراى با مام ناوەند دەبێت بە ئاراستەی باکوورى روژئاوا .

کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە: پلەی گەرما کە لەسەر نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە  بە بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی سێشەممە کەش ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان.  پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بە  (1-2) پلە  بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى رۆژى پێشوو.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 43

سلێمانی: 41

دهۆک: 40

کەرکووک: 45

زاخۆ: 42   

هەڵەبجە: 42

سۆران : 40

راپەرین: 41

گەرمیان: 44