نێچیرڤان بارزانی: رۆڵی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین

K24 – هه‌ولێر:
به بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی 46 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سكرتێر و ئه‌ندامانی حزبه‌كه كرد.
له په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: له‌م ياده‌دا بە رێزەوە لە خه‌بات و قوربانییەکانتان ده‌ڕوانين و رۆڵ و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزتان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له‌پێناو ته‌بایی و پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزيى نێوان هێز و لایه‌نه سياسييه‌كانى کوردستاندا به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنين.
هه‌روه‌ها هاتووه: هیوادارين خزمەتكردنى بەرژەوەندی و ئامانجە باڵاکان و به‌ديهێنانى داهاتوويه‌كى باشتر بۆ هه‌رێمى كوردستان، كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان بێت.
46 ساڵ به‌ر له ئێستا و له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا ساڵی 1976، حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و كادیرانی جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان دامه‌زرا.
هه‌ریه‌ك له مه‌حموود عوسمان و عه‌دنان موفتی و ره‌سووڵ مامه‌ند، له دیارترین دامه‌زرێنه‌رانی پارته‌كه بوون و له 1979شدا ژماره‌یه‌كی دیكه له سه‌ركرده و كادیرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جیابوونه‌وه و چوونه پاڵ سۆسیالیس.
ئه‌و پارته خاوه‌نی هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی تۆكمه بووه و له ماوه‌ی خه‌باتی چه‌كداریدا پێنج هه‌زار شه‌هیدی به‌خشیوه و له دوای راپه‌ڕینی ئازاری 1991یش، به‌شداری له سه‌رجه‌م پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن و زۆرێك له كابینه‌كانی حكومه‌تدا كردووه.