نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی بوو بە 95.38 دۆلار
نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - هەولێر

سەرەڕای بڵاوبوونەوەی داتاکان لەبارەی سستبوونەوەی هاوردەی نەوتی چین، بەڵام نرخی نەوت لە مامەڵەکانی یەکەم رۆژی هەفتەیدا بەرزبووەوە.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی بە رێژەی 0.48% بۆ 95.38 دۆلار بەرزبووەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکاسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی 0.38% بۆ 89.35 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بە گوێرەی نوێترین داتاکانی گومرگی چین، وڵاتەکە بە گەورەترین هاوردەکاری چین لەسەر ئاستی جیهان ماوەتەوە، لە مانگی تەممووزی رابردوو رۆژانە 8.79 ملیۆن بەرمیل نەوتی هاوردەکردووە، کە ئەوەش بە رێژەی 9.5% کەمترە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردووی.

ئەمە لەکاتێکدایە، نرخی نەوت لە کۆتا مامەڵەکانی هەفتەی رابردووی بۆ کەمترین ئاستی لە دوای مانگی شوباتی 2022 دابەزی. هۆکاری ناجێگیری نرخی نەوت بۆ مەترسی داکەوتنی ئابووری جیهان دەگەڕێتەوە.