لیڤاندۆڤسكی باسی تۆپی زێرین و بێنزێما و كلاسیكۆ ده‌كات

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی له نوێترین چاوپێكه‌وتنی میدیایی دا، نایشارێته‌وه كه پێشتر له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له گفتووگۆدا بووه، ده‌شڵێت: به‌تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی كلاسیكۆ و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بێنزێما ده‌كه‌م.
لیڤاندۆڤسكی كه له هاوینی ئه‌مساڵ بایرن میونشنی جێهێشت و به 40 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: زۆر ئۆفه‌رم پێگه‌یشت، به‌ڵام هه‌میشه ئاره‌زووی درێسی بارسێلۆنام كردووه.
له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی بۆ ئه‌ڵمانیا بۆ ماڵئاوایی له یاریزانانی بایرن میونشن، كاتێك هانده‌رێك پێی گوت: هه‌له مه‌درید.
له‌مباره‌یه‌وه لیڤاندۆڤسكی گوتی: به‌ڵێ كاتێك ئه‌وه‌م بیست پێكه‌نیم، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وكات چه‌ندان هانده‌ری دیكه‌شم بینی ته‌نیا ناوی منیان ده‌هێنا و تێگه‌یشتنێكی باشیان بۆ دۆخی من هه‌بوو كاتێك بایرنم جێهێشتووه و چوومه‌ته بارسێلۆنا، چه‌ندان هانده‌رم بینی به ده‌نگێكی به‌رز هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خواستم.
له باره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی پێشووی، كاتێك رایگه‌یاندبوو كه خه‌ونی لیڤاندۆڤسكی یاریكردن بووه له ریال مه‌درید.
له‌مباره‌یه‌وه لیڤا ده‌ڵێت: ماوه‌ی 5 ساڵه په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه نه‌ماوه، بێگوومان شتێكی سرووشتییه له‌و ماوه‌یه‌دا گۆڕانكاری به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌م دا هاتووه، راسته پیش‌تر گفتووگۆم له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید هه‌بووه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان سه‌رینه‌گرت، كاتێكیش بژارده‌ی بارسێلۆنا هاته‌به‌رده‌م به‌بێ دوودڵی رازیبووم.
له باره‌ی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرین، لیڤا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و هه‌رگیز له پێناو ئه‌م خه‌ڵاته بارسێلۆنای هه‌ڵنه‌بژاردووه، ده‌شڵێت: ئامانجی سه‌ره‌كی من یاریكردنه به كۆمه‌ڵ و بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانه بۆ بارسێلۆنا، هه‌ر وه‌كو چۆن له‌گه‌ڵ دۆرتمۆند و بایرن میونشن كۆمه‌ڵێك نازناوم برده‌وه.
له به‌رسیڤێكی دیكه‌دا، كاتێك كینگسلی كومان، بێنزێمای پێ باشتربوو له تۆ؟ له‌مباره‌یه‌وه لیڤا به پێكه‌نینه‌وه گوتی: كومان ناحه‌قی نییه ده‌بێت هه‌ر ئه‌و قسه‌یه بكات، چونكه هێشتا له هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی فه‌ره‌نسا به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ بێنزێما یاری ده‌كه‌ن، دواتر هه‌موو شتێك روون ده‌بێته‌وه، من به تامه‌زرۆییه‌وه له كلاسیكۆ چاوه‌ڕێی بینینی بێنزێما ده‌كه‌م.
لیڤاندۆڤسكی له‌م مانگه‌دا ته‌مه‌نی ده‌بێته 34 ساڵ، له‌مباره‌یه‌وه هێرشبه‌ره نوێیه‌كه‌ی بارسێلۆنا ده‌ڵێت: ته‌مه‌ن ته‌نیا ژماره‌یه، هه‌میشه هه‌ست به‌خۆشی ده‌كه‌م، به ته‌واوه‌تی بۆ بارسێلۆنا ئاماده‌م، ده‌مه‌وێت هه‌موو شتێك ببه‌مه‌وه.
له باره‌ی ئاماده‌بوونی 57 هه‌زار هانده‌ر له كاتی ناساندنی وه‌كو یاریزانی نوێی بارسێلۆنا، ته‌نانه‌ت ژماره‌ی ئاماده‌بووانی له هی ئیبراهیمۆڤیچ و رۆناڵدینیۆ زیاتر بوو.
له‌مباره‌یه‌وه لیڤاندۆڤسكی هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و هه‌موو هانده‌ره شتێكی باوه‌ڕپێنه‌كراو بوو، ده‌شڵێت: هه‌رگیز چاوه‌ڕێی ئه‌و هه‌موو هه‌واداره‌م نه‌ده‌كرد، گرینگ نییه پێش ئیبراهیمۆڤیچ و رۆناڵدینیۆ بكه‌ویت، ئه‌وه‌ی لای من گرینگ بوو هه‌ستكردن بوو به‌و هه‌موو پشتگیرییه كه زۆر دڵخۆشی كردم.