سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا: له داهاتوودا به‌ریتانییه‌كان ناتوانن ماڵه‌كانیان گه‌رمبكه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا له‌باره‌ی دووباره ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی برسییه‌تی له وڵاته‌كه‌ی هۆشداری بڵاوكرده‌وه و گوتی: "له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووم دووباره له ژیانمدا هه‌ژاری ببینمه‌وه".
گۆردن براون، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری سه‌ر به (پارتی پارێزگاران)ـی به‌ریتانیا، به ئاژانسی سكای نیوزی راگه‌یاند، "له چه‌ند مانگی داهاتوودا مه‌ترسییه‌كانی برسییه‌تی ده‌رده‌كه‌ونه‌وه".
براون ده‌ستیكردووه به هه‌ڵمه‌تێكی چڕ له‌باره‌ی گرفتی تێچووی خه‌رجییه‌كانـی تاكی به‌ریتانی و له‌وباره‌یه‌و ده‌ڵێت: "هه‌ژاری له شوێنی له‌دایكبوونم له شارۆچكه‌ی (ڤایڤ)ـی ئیستكۆتله‌ندا دووباره ده‌ركه‌وته‌وه، له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووم دووباره له ژیانمدا هه‌ژاری ببینمه‌وه".
هۆشداریدا، كه تا مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هه‌نگاوی به‌په‌له و پێویست نه‌گرێته‌به‌ر، خه‌ڵك له‌ماڵه‌وه بێ خۆراك ده‌بن و ناشتوانن ماڵه‌كانیان گه‌رمبكه‌نه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری به‌ریتانیا ره‌خنه‌ی له سیاسه‌ته‌كانی پارتی پارێزگارانی ده‌سه‌ڵاتدار گرت و ئه‌و شكسته له‌ناكاوه‌ی پارتی ناوبراوی به (گێلی) وه‌سفكرد و ره‌تیكرده‌وه بگه‌ڕێته‌وه ناو كاری سیاسی.
ده‌شڵێت: "رێكخراوه خێرخوازییه‌كان (كیسه‌خه‌و، پێخه‌ف و بوتڵی ئاوی گه‌رم) بۆ وه‌رزی زستانی داهاتوو ئاماده ده‌كه‌ن، چونكه ده‌زانن خه‌ڵك ئه‌وكات ناتوانێت خه‌رجی كڕینی سووته‌مه‌نی دابینبكات و خۆیان گه‌رمبكه‌نه‌وه.
براون گوتیشی: "به‌ر له‌وه‌ی له‌ماڵه‌كانیان ره‌قببنه‌وه، گرووپه ئایینیه‌كان له به‌ریتانیا به‌نیازن هۆڵی بۆنه‌كان له وه‌رزی زستاندا له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی به‌ریتانیادا بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه ئه‌نجامبده‌ن، كاتی ئه‌وه‌یه حكومه‌تیش هه‌نگاوبنێت.
شه‌ڕی ئۆكرانیا له (24ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)ـه‌وه ده‌ستیپێكرد و له ده‌ستپێكی شه‌ڕدا رووسیا تا نزیك كیێڤی پایته‌خت پێشڕه‌ویكرد و تا ئێستاش له زۆربه‌ی به‌شه‌كانی ئه‌م وڵاته شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه‌وه ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا سزایان خسته‌سه‌ر كه‌رتی وزه‌ی رووسیا، به‌هۆیه‌وه نرخی سووته‌مه‌نی (نه‌وت و غاز) به‌رزبوونه‌ته‌وه، پسپۆران و به‌رپرسانی ئه‌وروپا پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن زستانێكی قورس چاوه‌ڕێی كیشوه‌ره‌كه‌یانه.