سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی له‌ محەمەدی حاجی مەحموود ده‌كات

"لەم یادەدا پێزانینمان بۆ رۆڵ و تێکۆشانی ئێوە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستاندا هەیە"
سه‌رۆك بارزانی
سه‌رۆك بارزانی

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند، بەبۆنەی چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی له‌ محەمەد حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتەکەیان كرد.

سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، لەم یادەدا پێزانینمان بۆ رۆڵ و تێکۆشانی ئێوە  لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا هەیە و قوربانی و ماندووبوونەکانتان بەرز دەنرخێنین.

ده‌قی پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

برای بەڕێز کاک محەمەد حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتەکەتان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

لەم یادەدا پێزانینمان بۆ رۆڵ و تێکۆشانی ئێوە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستاندا هەیە و قوربانی و ماندووبوونەکانتان بەرز دەنرخێنین.

لەم بۆنەیەدا هیوادارین پتەوکردنی بنەماکانی برایەتی و تەبایی نێوان لایەنەکان و خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان ئامانجی سەرەکیی هەموو لایەک بێت.

 

مه‌سعود بارزانی

8ی ئابی 2022