كریستیانۆ به‌هۆی ئه‌م ڤیدیۆیه له مانچێسته‌ر یونایتد توڕه‌یه
مانچێسته‌ر یونایتد ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هانده‌رانی یانه‌كه‌ی فیكه له دژی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لێ ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌ی تووشی شۆك كردووه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له كاتی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی بۆ نێو یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد له لایه‌ن هانده‌رانه‌وه به ده‌نگێكی به‌رز فیكه‌ی له دژی لێدرا، دواتر مانچێسته‌ر یونایتد ڤیدیۆیه‌كه‌ی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی له لایه‌ن ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئێریك تێن هاگ راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد بۆ یه‌كه‌مین یاریی ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ، كریستیانۆ رۆناڵدۆی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دانا، كریستیانۆی 37 ساڵان پێش یارییه‌كه له لایه‌ن هانده‌رانی مان یونایتد قسه‌ی ناشیرین و فیكه‌ی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ری لێدرا.
دوای ئه‌وه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ساڵی رابردوو وه‌رزێكی خراپی تێپه‌ڕكرد، به‌هۆیه‌وه یانه‌كه بۆ چامپیۆنزلیگ سه‌رنه‌كه‌وت، به‌مه‌ش كریستیانۆ به ئاشكرا خواستی خۆی بۆ جێهێشتنی یانه‌كه ده‌ربڕیوه و نایه‌وێت له یۆرۆپالیگ یاری بكات، هه‌ریه‌كه له یانه‌كانی چێڵسی، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و بایرن میونشن ده‌رفه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یان ڕه‌تكرده‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا، هانده‌رانی مان یونایتد له كریستیانۆ توڕه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه حه‌ز ده‌كات له یانه‌كه بڕوات، له به‌رامبه‌ردا كریستیانۆش تووشی سه‌رسوڕمان بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
Time to heat up! 🔥#MUFC || #MUNBHA pic.twitter.com/K2LA2uwjuq
— Manchester United (@ManUtd) August 7, 2022