به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ توخێل زۆرترین ره‌خنه‌ و گله‌یی هه‌بووه‌

تۆماس توخێل راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی
تۆماس توخێل راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە بۆ راهێنەرانی پرێمەرلیگ کراوە، دەرکەوتووە تۆماس توخێل راهێنەری چێڵسی لە وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ لەدوای یارییەکان لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکان و چاوپێکەوتنەکان زۆرترین رەخنە و گلەیی کردووە و لە پێش میکێل ئارتیتا دەبینرێت.

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە تۆماس تۆخێل راهێنەری ئەڵمانی یانەی چێڵسی لە وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ لەسەر ئاستی راهێنەران زۆرترین پرته‌ و بۆڵه‌ بۆڵی كردووه‌ و لە پێشەوەی راهێنەرانی دیکە دەبینرێت.

توخێل لە وەرزی رابردوو سەرکردایەتی بلوزی کرد لە بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی پرێمەرلیگ، ئەمیش بەهۆی تۆمارکردنی زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ لەدوای پشووەکانی سەری ساڵ.

بەپێی رۆژنامەی زە ئاتڵێتیك، توخێل لە دوای یارییەکان زۆرترین گلەیی و رەخنەی گرتووە و هێما بۆ ئەوە کراوە راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە کۆی 19 چاوپێکەوتنی میدیایی کە شیکاری بۆ کراوە لە یازدەیاندا گلەیی و گازندەی کردووە، واتە بە رێژەی لە سەدا 57.9 رەخنە و گلەیی لەدوای یارییەکان هەبووە، بە جیاوازی لەسەدا 2.4 لە پێش میکێل ئارتیتای راهێنەری ئارسێناڵ دەبینرێت.

لە رووی بیانووی راستەقینەوە، توخێل سێجار بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گلەیی کردووە، دووجاریش رەخنەی لە ناوبژیوانان کردووە، دووجاریش بەهۆی بەهۆی بەختەوە لۆمەی کردووە، دووجاریش گلەیی لە یاریزانەکان هەبووە و جارێکیش لەسەر ماندوو بوون رەخنەی گرتووە، تەنانەت جارێک رەخنەی لە یاریگه‌ی خۆیان ستامفۆرد بریج کردووە ئەو کاتەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر چوار گۆڵ بە ئارسێناڵ دۆڕان.

لەدوای توخێل و ئارتیتا، دانیال فارک راهێنەری پێشووی نۆرویچ سیتی لە پلەی سێیەم دەبینرێت کە وەکو راهێنەر لە وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ زۆرترین رەخنە و گلەیی هەبووە و پێش دین سیمیس و رافا بینیتێز و فرانک لامپارد دەبینرێت، هەریەکە لە ئێدی هاو و دەیڤد مۆیس و شۆن دایک و راڵف رانیک پلەکانی حەوتەم تاکو دەیەمی ریزبەندیەکەیان گرتووە.