گرووپێك هاککەری عێراقی وێبسایتە ئیسرائیلییەکان دەکەنە ئامانج
K24 - هەولێر:
گرووپێك هاککەری عێراقی بەناوی "الطاهرة" بەرپرسیارێتی هاککردنی ژمارەیەك وێبسایتی ئیسرائیلی لەئەستۆدەگرن.
دیارترین وێبسایتە ئیسرائیلییە هاککراوەکان، بریتین لە کۆمپانیای خزمەتگوازاری ئینتەرنێت و بازاڕی ئۆنلاین بۆ براندی جلوبەرگ.
ئەو گرووپە وێنەی قاسم سولەیمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سەر بە سوپای پاسداران لەسەر وێبسایتە هاککراوەکان دادەنێن و دەڵێن، ئەمە لە "تۆڵەی کوشتنی منداڵانی غەززەیە".
لە ماوه‌ی 3 رۆژی رابردوو، سوپای ئیسرائیل هه‌ڵمه‌تێكی به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی له غه‌ززه ده‌ستپێكردبوو، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی فه‌له‌ستینیش رایگەیاند، به‌هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە 44 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و 360ی دیكه بریندار بوون.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، له ریزی قوربانییه‌كاندا پازده منداڵ و چوار ژن گیانیان له‌ده‌ستداوه.