نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: لەگەڵ هەڵکشانی گرژیی نێودەوڵەتی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كارمه‌هێنن
K24 - هەولێر:
نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لەو وڵاتانه كرد كه خاوەنی چەکی ئەتۆمین، نەبنە لایەنی یەکەم لە بەکارهێنانی ئه‌م چه‌كه و پابەند بن بە بەڵێنەکانیان.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، هۆشداری بەو وڵاتانه دا كه خاوەنی چەکی ئەتۆمین و گوتی: "لەگەڵ هەڵکشانی گرژیی نێودەوڵەتی، ئه‌م چه‌كه به‌كارمه‌هێنن".
گوتێرێس داوای‌کرد، نەبنە لایەنی یەکەمی بەکارهێنانی ئەو چەکانە و بەڵێنبدەن هەڕەشە لەو وڵاتانە نەکەن کە چەکی ئەتۆمیان نییە.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، کەس بە بیرۆکەی به‌رپاكردنی جەنگی ئەتۆمی رازی نییه، چونكه ده‌بێته کارەسات بۆ سه‌ر گۆی زه‌وی. ده‌شڵێت: "ئەگەر هیچ کەس نەبێتە لایەنی یەکەمی به‌كارهێنه‌ری چەکی ئەتۆمی، ئەوا ئه‌م جەنگه روونادات".
سەبارەت بە بۆردوومانی رووسیا بۆسه‌ر شاری زاپۆریژیای ئۆکراینا لە 4ی ئابدا، کە گەورەترین بنکەی ئەتۆمی ئەو وڵاتەی لێیە، گوتێرێس گوتی: "هەر هێرشێک بکرێتە سەر بنکەی ئەتۆمی، كارێكی خۆکوژییە".
پێشتر دیمیتری میدڤیدیڤ، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا بۆ ئاژانسی نۆڤۆستی رایگه‌یاندبوو، دوو حاڵه‌ت هه‌ن ئه‌گه‌ر رووبده‌ن مافی رووسیایه چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاربهێنێت، كه حاڵه‌ته‌كان بریتین له:
1-كاتی هێرشكردنه سه‌ر رووسیا به چه‌كی ئەتۆمی.
2-هه‌ر كارێك ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر بوون و سه‌روه‌ری مۆسكۆ.