تۆمەتبارێك بە نزیکەی یەك کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

لەناو جلی ژێرەوەی حەشیش و میتادۆنی شاردبوویەوە
تۆمەتبار و ئەو ماددانەی شاردبوویەوە
تۆمەتبار و ئەو ماددانەی شاردبوویەوە

K24 - هەولێر:

بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە نزیکەی یەك کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری لە ژێر قایشی پانتۆڵ و لەناو شۆرتی ژێرەوە شاردبوویەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی ئابی 2022، هاووڵاتییەکی ئێرانی لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەروازی سنووری حاجی ئۆمەران سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بەتۆمەتی هەڵگرتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا.

ئاماژە بەوەش درا، تۆمەتبارەکە بڕی 850 دەنک حەبی هۆشبەر لە جۆری (میتادۆن) و بڕی 83 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش) لە ژێر قایشی پانتۆڵ و لەناو شۆرتی ژێرەوەی شاردووەتەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راشیگەیاند، تۆمەتبارەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە.