تره‌مپ: "ئێف بی ئای" هێرشیان كرده سه‌ر شوێنی حه‌وانه‌وه‌م له فلۆریدا
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی ئێف بی ئای هەلیکوتایە سەر خانووێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمه‌ریکا، ته‌ره‌مپیش ده‌ڵێت ئه‌و كاره بۆ ئه‌وه‌یه خۆم بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له 2024 نه‌پاڵێوم.
دوای ئەوەی پۆلیسی ئێف بی ئای چوونە ناو خانووه‌كه‌ی له "مارالاگۆ"ی شاری "پالم بێچ"ی ویلایه‌تی فلۆریدا، ترەمپ رایگەیاند، خانووەکەی هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و ئابڵووقه‌ی له‌سه‌ره و له‌لایه‌ن پیاوانی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی داگیركراوه.
هەر دوای ناڕەزایی دەربڕینی ترەمپ، هەوادارانی بۆ خۆپێشاندان چوونە بەردەم ماڵەکەی لە فلۆریدا. بەپێی راپۆرتەکان پۆلیس بۆ گەڕان بەدوای ئەو دۆکیومێنتانەی پێوەندییان بە هەڵبژرادنی سەرۆکایەتییەوە هەیە، چوونە سەر ماڵی ترەمپ. پۆلیس پێیوایە ترەمپ دۆکیومێنتی یەکجار نهێنیی بردووەتە ئەم ماڵە.
ئەم هەنگاوەی پۆلیس لەکاتێکدایە کە ترەمپ چەندین کەیسی یاسایی لەسەرە و لە هەمان کاتدا نەیشاردووەتەوە حەز دەکات جارێکی دیكه ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمه‌ریکا.
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیی "تروس"، كه خۆی خاوه‌نداریه‌تی ده‌كات، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ماڵه‌كه‌ی له مارالاگۆ" له‌لایه‌ن پیاوانی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی داگیركراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌و كاره‌ی داواكاری گشتی ره‌فتارێكی خراپه، سیستمی دادوه‌ریش وه‌كو چه‌كێك به‌كارهێنراوه، ئه‌و هێرشه‌ی دیموكراتییه چه‌په توندڕه‌وه‌كانی ئه‌نجامیان داوه، هه‌وڵێكی بێهوده‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له 2024 خۆم نه‌پاڵێوم".