پاپای ڤاتیكان توركیا تووره ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
پاپا فرانسیس له وته‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكی ئه‌رمه‌نیا و شاندێكی دیپلۆماسی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان له ساڵی 1915 به جینۆساید وه‌سفكرد، هه‌ر ئه‌و وشه‌یه‌ی كه ساڵی رابردوو له كاتی به‌كارهێنانی له لایه‌ن پاپه‌وه، تووره‌بوونی توركیا به‌دوای خۆیدا هێنا.
پاپای ڤاتیكان سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان گوتی ئه‌و جینۆسایده یه‌كه‌م زنجیره كاره‌ساته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه.
توركیا له‌به‌رامبه‌ر لێدوانی ساڵی رابردووی پاپ، باڵیۆزه‌كه‌ی له ڤاتیكان بانگهێشتكردبوو كه بۆ ماوه‌ی 10 مانگ نه‌گه‌ڕابووه‌وه.
توركیا كوژرانی هه‌ندێ له ئه‌رمه‌كانی ناو سنووری ئیمپراتۆری عوسمانی له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی شه‌ری یه‌كه‌می جیهانی پشڕاست ده‌كاته‌وه، به‌ڵام كۆمه‌لكوژی سیستماتیك و به‌رنامه‌دارێژراو ره‌تده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها باس له كوژرانی هه‌ندێ موسلمانی توركیش له‌م شه‌ڕه‌دا ده‌كات.
وته‌بێژی ڤاتیكان رایگه‌یاند هیچ هۆكارێك نییه بۆ به‌كارنه‌هێنانی ئه‌و وشه‌یه، كه راستییه‌كی روونه و ئێمه هه‌رگیز ئه‌م راستییه ره‌ت ناكه‌ینه‌وه.