دوو فه‌له‌ستینی به گوللـه‌ی سوپای ئیسرائیل كوژران

K24 - هه‌ولێر:
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دوو چه‌كداری فه‌له‌ستینی له شاری نابلس كوژران، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سوپای ئیسرائیل رووبه‌ڕووبوونه‌ی چه‌كداری روویدا.
ئه‌فیخای ئه‌ده‌رعی، گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكرد، ئیبرایهم نابلسی، سه‌ركرده‌ی دیاری باڵی سه‌ربازیی هێزه‌كانی "شوهه‌دا ئه‌قسا"ی باڵی سه‌ربازیی بزووتنه‌وه‌ی "فه‌تح" له كه‌رتی غه‌ززه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوژرا.
ئه‌ده‌رعی له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، نابلسی تۆمتباربووه به ته‌قه‌كردن له هاووڵاتی و سه‌ربازانی ئیسرائیلی له ناوچه‌ی نابلس، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تۆمتباره وه‌ك جێبه‌جێكاری ته‌قه‌كردن له كۆمه‌ڵگه‌ی گۆڕستانی یوسف. سوپای ئیسرائیلیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئیبرائیم نابلسی و كه‌سێكی دیكه‌ش، كه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بووه، كوژراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له‌كاتی چالاكییه‌كی سه‌ربازی، ته‌قه له ژماره‌یه‌ك كه‌س كراوه، كه نابلسی-یش یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه، كه رووبه‌ڕووی هێزه‌كان بووه‌ته‌وه و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ته‌قه‌ی به رووی هێزێكی ئه‌منیی ئیسرائیل‌دا كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری له نابلس روویداوه، دوای ئه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل ویستوویانه داواكراوكێك ده‌ستگیربكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی داواكراو بووه، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌كدارێكی دیكه ته‌قه‌یان له سه‌ربازانی ئسیرال كردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌له‌ستینی "وفا" بڵاویكرده‌وه، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌ی نابلسدا 32 كه‌س بریندار بوون، كه 4 له‌و بریندارانه برینه‌كانیان سه‌خته و حاڵه‌ته‌كانیان مه‌ترسیداره.
في ختام عملية مشتركة للوحدة الشرطية الخاصة وجهاز الشاباك وجيش الدفاع تم القضاء صباح اليوم على المخرب المدعو #ابراهيم_النابلسي في مدينة نابلس.#النابلسي مشتبه بتنفيذ عمليات اطلاق نار ضد مواطنين إسرائيليين وجنود جيش الدفاع في منطقة نابلس من بينها عمليات اطلاق نار نحو مجمع قبر يوسف
— افيخاي ادرعي (@AvichayAdraee) August 9, 2022
نابلس پێشتر چه‌ند چالاكییه‌كی دیكه‌ی سوپای ئیسرائیلی تێدا جێبه‌جێكراوه، به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" له مانگی شوباتی رابردوو سوپای ئیسرائیل 3 ئه‌ندامی شانه‌ی هێزه‌كانی شوهه‌دا ئه‌قسای له نابلس كوشت، هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تا وا بڵاوكرایه‌وه، كه له رووبه‌ڕوونه‌وه‌یه‌كدا كوژراون، به‌ڵام دوات ده‌ركه‌وت ئه‌وان له كاتی به‌ڕێكردنی ته‌رمی كه‌سێك هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و كوژراون.
چالاكییه‌كانی ئه‌مڕۆی سوپای ئیسرائل و كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵی سه‌ربازیی بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح له‌كاتێكدایه، كه هێشتا 48 كاتژمێر به‌سه‌ر ئاگربه‌سه‌ته‌كه‌ی ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی تێپه‌ڕنه‌بووه، كه 3 رۆژی خایاند.