3 بڕیاری سه‌یر، گواردیۆلا وازی له خووه‌كانی هێناوه
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به راهێنه‌رایه‌تی پێپ گواردیۆلا، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ كه‌مترین به‌شداریكردنیان له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان كردووه، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراویش 3 یاریزانیان فرۆشتووه.
پێپ گواردیۆلا پێشتر به‌وه ناسرابوو كه گوێی به خه‌رجكردنی پاره نه‌ده‌دا و له گواستنه‌وه‌ی هاوینه زۆرترین یاریزانی ده‌گوازته‌وه و ده‌ستبه‌رداری كه‌مترین یاریزانیش ده‌بوو، به‌ڵام له‌م هاوینه به‌هۆی ئه‌م 3 بڕیاره نامۆیه، ده‌ركه‌وت گواردیۆلا بۆ یه‌كه‌مجار وازی له خووه‌كانی پێشووی هێناوه.
یه‌كه‌م: پێشتر گواردیۆلا ته‌نیا پاره‌ی خه‌رج ده‌كرد، ئه‌مجاره‌یان بۆ یه‌كه‌مجار پێپ گواردیۆلا پاره‌ی له فرۆشتنی یاریزانانی وه‌رگرت، به‌های ئه‌و پارانه‌ی له فرۆشتنی یاریزانان ده‌ستی كه‌وتووه زیاتره له‌و پارانه‌ی كه بۆ كڕینی یاریزانان خه‌رجی كردووه، به‌مه‌ش ئێستا خه‌زێنه‌ی مان سیتی له دۆخێكی باش دایه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و به دۆخێكی هاوسه‌نگی دارایی باش تێپه‌ڕ ده‌بێت، دوای فرۆشتنی ره‌حیم ستێرلینگ، گابرێل خیسۆس و زینچینكۆ، له به‌رامبه‌ردا ته‌نیا هالاند و فیلیپسی گواسته‌وه.
دووه‌م: بۆ یه‌كه‌مجار پێپ گواردیۆلا له گواستنه‌وه‌ی یاریزانێك كشایه‌وه به‌هۆی نرخه‌كه و به هۆكاری دارایی، له كاتێكدا كوكوریلای به‌رگریكاری ئیسپانی یانه‌ی برایتۆن خواستی ئه‌وه‌ی هه‌بوو له مان سیتی یاری بكات، گواردیۆلاش به‌و یاریزانه سه‌رسام بوو، گواردیۆلا داوای گواستنه‌وه‌ی له كارگێری سیتی كرد بوو، به‌ڵام به‌هۆی نرخه‌كه‌ی كه سه‌رووی 50 ملیۆن یۆرۆ بوو، راهێنه‌ره كه‌ته‌لۆنییه‌كه له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه كشایه‌وه له كاتێكدا زۆر پێویستی به‌و به‌رگریكاره بوو، دواجار ئه‌و یاریزانه په‌یوه‌ندی به چێڵسی كرد.
سێیه‌م: گواردیۆلا و مان سیتی هه‌میشه به‌و ناسراون كه ئاماده‌نین ئه‌ستێره‌كانیان به ركابه‌ره‌كانی پرێمه‌رلیگیان بفرۆشن، به‌ڵام ئه‌م هاوینه پێچه‌وانه بووه‌وه، یاریزانه‌كانی خۆیان به یانه ركابه‌ره‌كانی پرێمه‌رلیگ فرۆشت، گواردیۆلا رازیبوو ستێرلینگ بچێته چێڵسی، هه‌روه‌ها خیسۆس و زینچینكۆش په‌یوه‌ندیان به ئارسێناڵ كرد، ئه‌مه‌ش وه‌كو بڕیاره سه‌یره‌كانی ئه‌م هاوینه‌ی گواردیۆلا هه‌ژمار ده‌كرێت كه پێشتر ئه‌م كارانه‌ی نه‌كردووه.