فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا قامیشلۆی بۆردومانكرد
K24 - هه‌ولێر:
فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شاری قامیشلۆی بۆردومان كردووه و له هێرشه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستان24ی راگه‌یاند، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا ناوچه‌یه‌كی له پشت نه‌خۆشخانه‌ی "ژیان"ی تایبه‌ت به تووشبووانی كۆرۆنای بۆردومان كردووه، كه تێیدا ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
سه‌رچاوكه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له هێرشه‌كه‌دا دوو چه‌كداری هێزی به‌رگری سه‌ر به هه‌ده‌سه كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون، به‌ڵام روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، كه له هێرشه‌كه‌ی قامیشلۆدا 4 كه‌س كوژراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناو و پێگه‌ی كوژراوه‌كان ئاشكرابكرێت.
هێره‌شه‌كه له‌كاتێكدایه، كه سوپای توركیا بنكه‌یه‌كی رژێمی سووریای له نزیك عاموودا و گونده‌كانی ته‌ل حه‌مدون، چرنیك، خه‌رزا و خانكای سه‌ر به عاموودای بۆردومان كرد.
به‌مدواییه‌ش توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، به نیازی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازییه بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێرشه ئاسمانییه‌كانی توركیا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه زیاتر بووه، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده.
#Qamışlo da yine #Kürt halkı hedef alındı
— FuatCenk (@fuat_cenk) August 9, 2022
Faşist #Türk devleti #Siha ile katliamlara devam ediyor #Rojava #Syria pic.twitter.com/3Ysbd2bRKA