وەزیری رۆشنبیری و لاوان هاوتا ئه‌رمیناییه‌كه‌ی بانگهێشتی هه‌ولێر كرد

شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌رستگه‌ی "زیاره‌ت"ی ئێزدییانی ئه‌رمینیایان به‌سه‌ركرده‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی وه‌زاری له‌ یه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمینیایه‌، ئه‌مڕۆ له‌ پاشنیوەڕۆی دووه‌م رۆژی چالاكییه‌كانی شانده‌كه‌یان بۆ ئه‌رمینیا، لەگەڵ  وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و زانست و خوێندنی باڵاو كولتووری ئه‌رمینیا كۆبووه‌وه‌.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی كارنامه‌ی سه‌ردانی شاندی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بۆ ئه‌رمینیا، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (9ی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، شانده‌كه‌ سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و زانست و خوێندنی بالاو كولتووری كرد و له‌ لایه‌ن وه‌زیری وه‌زاره‌ته‌كه‌، ڤه‌هرام دۆمانیان و  بریكارانی وه‌زاره‌ت پێشوازیان لێكرا.

له‌کۆبونەویەکی ھاوبەشدا، لایه‌نی ئه‌رمینیا په‌رۆشی خۆیان بۆ كاری هاوبه‌ش ده‌ربڕی و سوپاسی شانده‌كه‌ی كرد، كه‌ سه‌ردانی مۆنۆمێنتی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نیان كردووه‌.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ گرنگییه‌وه‌ باسی له‌ په‌یوه‌ندی كولتووری نێوان گه‌لان كرد و هاوتا ئه‌رمه‌نییه‌كه‌ی بانگهێشت كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌خت بكات، هەروەها بەڕێزیان داوایکرد حکومەتی ئەرمینیا گرنگی بە بەشی کوردی ڕادیۆی یەریڤان و ڕۆژنامەی ڕێیا تازە بکەن و هه‌ردوولا دیارییان وه‌ك ئاماژه‌ی دۆستایه‌تی پێشكه‌شی یه‌كدی كرد.

له‌ بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی چالاكییه‌كانی شاندی باڵای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی خزمه‌تگوزاری پاراستنی ژینگه‌ی مێژوویی و مۆزه‌خانه‌ی كرد و دواتریش سه‌ردانی هه‌رێمی "ئارمیڤان"یان كرد و په‌رستگه‌ی "زیاره‌ت"ی ئێزدییانی ئه‌رمینیایان به‌سه‌ركرده‌وه‌.

5476
654
7654
7645765876
675476
76547
56747
5643
5643
6543
4565
645365
65436
654365
564365