بزووتنه‌وه‌ی ئیمتیداد: نه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێین و نه له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی

K24 - هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی ئیمتیداد رایگه‌یاند، نه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێدان و نه له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی.
رائد ساڵح، به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیمتیداد له‌باره‌ی كێشه‌كانی عێراقه‌وه ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و بژاردانه‌نین، كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق خراونه‌ته‌ڕوو و ده‌ڵێت، نه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێین به خواستی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و نه له‌گه‌ڵ دریژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئێستای حكومه‌تین به خواستی ره‌وتی سه‌در.
رائید ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بۆ ده‌ربازبوونی عێراق له‌و كێشمه‌كێشه سیاسییه‌ی تێیكه‌وتووه، پێشنیازمان كردووه، حكومه‌تێكی كاتیی بۆ ماوه‌ی ساڵێك پێكبهێنرێت و له‌و ماوه‌یه‌دا رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و هه‌مواری ده‌ستوور ته‌واو بكرێت.
پێشتر له راگه‌یه‌ندراوێكدا بزووتنه‌وه‌ی ئیمتیداد بۆ چاره‌سه‌ر و ده‌ربازبوونی وڵات له‌و كێشانه‌ی تێیكه‌وتووه، داوایكردبوو، ده‌بێت ده‌ست بۆ گۆڕینی سیسته‌می حكومڕانی وڵات ببه‌ین، له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی یان نیمچه سه‌رۆكایه‌تی.
بزووتنه‌وه‌ی ئیمتیداد، رێكخراوێكی سیاسی عێراقه، دوای خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی به‌غدا درووست بووه، رێكخراوه‌كه هه‌موو پێكهاته‌یه‌كی عێراقی تێدایه، له هه‌ڵبژاردنی 2021ی په‌رله‌مانی عێراقدا 9 كورسی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێنا، عه‌لا روكابی، سكرتێری گشتی رێكخراوه‌كه له هه‌ڵبژاردنی ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا زۆرترین ده‌نگی له لیسته‌كه‌یدا هێنا.