عێراق لە دەروازە فەرمییەکان لە ساڵێکدا سێ ترلیۆن دینار زیانی بەرکەوتووە

هۆکارەکە دەروازە نافەرمییەکانن
دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 - هەولێر

به‌هۆی قاچاخچێتی له‌ دەروازە‌ نافه‌رمییه‌كان، عێراق‌ سێ ترلیۆن دینار زیانی به‌ركه‌وتووه‌.

مه‌نار عو‌بێدی، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ئابووری سه‌ربه‌خۆی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاندووه‌، عێراق به‌هۆی هاورده‌ی جۆراوجۆره‌وه‌ له‌ مه‌رزه‌ نافه‌رمییه‌كان‌ له‌ ساڵی رابردوودا زیاتر له‌ سێ ترلیۆن دینار زیانی به‌ركه‌وتووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدا، به‌پێی راپۆرتی فه‌رمی حه‌وت وڵاتی هه‌نارده‌كاری عێراق، ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ساڵی 2021 به‌ به‌های 37 ملیار دۆلار كه‌لوپه‌ل و پێداویستییان ئاڵوگۆڕی بازرگانیان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌بووه‌، به‌ڵام ده‌سته‌ی گومرگی عێراقی ئاشكرای كردووه‌، له‌ ساڵی رابردوو بڕی تێچووی سه‌رجه‌م هاورده‌كانی عێراق 16 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه‌. هەروەها هاورده‌ی له‌گه‌ڵ حه‌وت وڵاتدا 7 ملیار دۆلار بووه‌، به‌ جیاوازی ئه‌و 37 ملیار دۆلاری باسكراوه‌، 30 ملیار دۆلار كه‌ زیاتر له‌ سێ ترلیۆن دینار ده‌كات زیانی به‌ركه‌وتووه‌.