فەرماندەیەكی ھێزی دەریایی ئەمهریكا لەكار لادرا
K24 - ههولێر:
ھێزی دەریایی ئەمریكا فەرماندەیەكی دیكەی لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی دەستبەسەر كردنی 10 سەربازی دەریایی وڵاتەكەی لە ئاوەكانی ئێراندا لەكار لادا.
ئاژانسی ههواڵی ئهسۆشیەیتدپرێس بڵاویكردەوە، دوێنێ ھەینی كاپتن موسز بەھۆی كەمتەرخەمی لە بەڕێوەبری ئەركی فەرماندەیی لە ھێزی دەریایی ئەمریكا لە كارەكەی دوورخرایەوە.
ساڵی رابردوو ھێزەكانی سوپای پاسداران 10 سەربازی ھێزی دەریایی ئەمریكایان لە ئاوەكانی ئێراندا دەستبەسەر كرد و دوای 15 كاتژمێر ئێران سەربازەكانی ئازاد كرد.
ھەر ئەوكات ھێزی دەریایی ئەمریكا فەرماندەیەكی لەكار لادا و دوێنێش دووھەمین فەرماندەی بەھۆی كەمتەرخەمی لە ئەركی سەربازیدا لە كارەكەی دورخستەوە.