کوردستان24 ناوه‌ڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان ئاشکرادەکات

K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ چوار شەممە، دووەم کۆبوونەوەی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێم بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرسی هەڵبژاردن و ئاستەنگەکانی بەردەمی. بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 لە کۆبوونەوەکە جۆرێک لێکتێگەیشتن لەنێوان لایەنەکان هەبووە و چەند خاڵێک لەیەکنزیکبوونەتەوە.
- سیستەمی هەڵبژاردن بۆ پێکهاتەکان بەیەک بازنەیی بمێنێتەوە، تەنیا لە دەنگدانی گشتی بەشداربن و دەنگدانی تایبەت نەیانگرێتەوە، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەبارەوە نەدراوە.
- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کارابکرێتەوە.
له‌باره‌ی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌وه سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بۆچوونێك خراوه‌ته‌ڕوو، 50%ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان فره‌بازنه بێت و 50%یه‌كه‌ی دیكه‌ش یه‌ك بازنه بێت.
بڕیار وایە سەرەتای مانگی ئه‌یلوول کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجام بدرێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئەم پێشنیازانە بدرێت.