كۆمسیۆنی كاروباری په‌نابه‌ران: له‌نێوان یۆنان و توركیا یه‌ختێك ژێرئاو كه‌وت
K24 – هه‌ولێر:
كۆمسیۆنی كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئاشكرایكرد، یه‌ختێكی په‌نابه‌ران له به‌نده‌ره‌كانی یۆنان ژێرئاو كه‌وت، كه هاووڵاتیانی عێراقی، ئێرانی و ئه‌فغانی سه‌رنشینی بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كۆمیسیۆنی كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ده‌یان كه‌س له سه‌رنشینانی ئه‌م یه‌خته، بێسه‌روشوێنن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، کاتژمێر 2:00ـی بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ (10ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، لە نێوان تورکیا و یۆنان، نزیک دورگەی کارپاتۆس له ده‌ریای ئیجه، یەختەکە ژێر ئاو کەوتووە.
روونیشكراوه‌ته‌وه، لەنێو یەختەکەدا نزیکەی 80 کۆچبەر هەبوون، دوای ژێرئاو کەوتنی، هێزی دەریاوانی یۆنان توانی 29 كه‌سیان رزگار بکات و 51 كه‌سیش بێسه‌روشوێنن.
یەختەکە لە ناوچەی ئانتاڵیای تورکیاوە، پێش دوو رۆژ بە مەبەستی ئەوەی بگاتە کەناراوەکانی ئیتاڵیا بەڕێکەوتبوو.
کۆچبەرە رزگارکراوەکان هەموویان پیاون، ئافرەت و منداڵیان تێدا نییە، بەشێکی زۆریان ئەفغانین و ئەوانی دیکەیش عێراق و ئێرانین.