چین: ئه‌مه‌ریكا بوونی سه‌ربازی خۆی له نزیك دوورگه‌ی تایوان به‌هێزده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین جه‌ختیكرده‌وه، بۆ درووستكردنی كێشه‌یه‌كی دیكه، ئه‌مه‌ریكا بوونی سه‌ربازی خۆی له نزیك دوورگه‌ی تایوان به‌هێزده‌كات.
وانگ یی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، به ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند، پێویسته له‌وه ئاگاداربین كه ئه‌مه‌ریكا به دۆڕان رازی نییه.
روونیكرده‌وه، واشنتن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی، خۆیان رێكده‌خه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه خۆش بكات و بوونی سه‌ربازی خۆی له دوورگه‌ی تایوان به‌هێزبكات.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ده‌به‌ن، پلان بۆ درووستكردنی كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی درێژخایه‌ن، داده‌ڕێژن.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و هێزانه‌ی پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی تایوان ده‌كه‌ن، له هه‌راسانكردنه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌ردانه‌كه‌ی نانسی پیلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكاشی به گاڵته‌جار وه‌سفكرد.
تایوان 23 ملیۆن دانیشتووی هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتێكی خۆبه‌ڕێوبه‌ری هه‌یه و چین رای وایه، تایوان به‌شێكی دانه‌بڕاوه له خاكی نیشتمانی دایك.