بڕیارده‌ری لیژنەی رۆشنبیری له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی هه‌ندێ ڤیدیۆی سۆشیال‌میدیا هاته‌ده‌نگ
K24 – هه‌ولێر:
له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ بابه‌ت له به‌شێك له پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیال‌میدیا، بڕیاردەری لیژنەی رۆشنبیری، کۆمەڵگەی مەدەنی، وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی کوردستان، گوتی: "بۆ ئامادەکردنی یاسای رێکخستنی سۆشیال‌میدیا لە هەرێمی کوردستان، لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین".
موحسین دۆسکی، بڕیاردەری لیژنەی رۆشنبیری، کۆمەڵگەی مەدەنی، وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی کوردستان، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، رایگه‌یاند، چەند رۆژێکە زۆرێک لە هاووڵاتیانی دڵسۆزی هه‌رێمی کوردستان، لەسەر چەند بابەتێكی بێسەر و بەری سۆشیال‌میدیا، پەخشی هەندێ لە کەناڵە ناوخۆییەکان، پەیج و ئەکاونتی هەندێک لە کەسە دیارەکانی هه‌رێمی کوردستان، پەیوەندی دەکەن و نامە دەنێرن، كه هەندێ بابەت دەوروژێنن و بڵاویدەکەنەوە، دوورن لە ئادابی گشتی، ئازاری دەروونی تاكی کۆمەڵگه دەدەن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، یەکێک لەو بابەتانە، ئەو ڤیدۆیانەیه کە کچێک سەردانی خەڵک دەکات و هەندێک دەستەواژەی وەکو (کەرخانە لە جیاتی کتێبخانە و ماچ لە جیاتی ماسک) به‌كارده‌هێنێت، ئەم شێوە بەرنامانە لە زیانی فەرهەنگی و کولتووری زیاتر، هیچ سوودی بۆ تاکی کۆمەڵگه نییە.
دووپاتیكرده‌وه، كه بۆ ئامادەکردنی یاسای رێکخستنی سۆشیال‌میدیا لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی هەرکەسێک بەپێی یاسا لە قسە و رەفتارەکانی، به‌رپرسیاربێت، لە هەوڵەکان بەردەوام دەبن.