‌نەسروڵڵا: ھەتا ئێران پارەی ھەبێت ئێمەش دەمانبێت

حەسەن نەسروڵڵا رابەری حزبوڵڵای لوبنان رايگه‌ياند، گەمارۆ نوێیەكانی ئەمریكا بۆ سەر حزبوڵڵا كاریگەریان لەسەر دانانێت و ئاشكرایكرد ھەتا ئێران پارەی ھەبێت، ئەوانیش دەیانبێت.

K24 – هه‌ولێر:

حەسەن نەسروڵڵا رابەری حزبوڵڵای لوبنان رايگه‌ياند، گەمارۆ نوێیەكانی ئەمریكا بۆ سەر حزبوڵڵا كاریگەریان لەسەر دانانێت و ئاشكرایكرد ھەتا ئێران پارەی ھەبێت، ئەوانیش دەیانبێت.

رۆژی ھەینی حەسەن نەسروڵڵا رابەری حزبوڵڵای لوبنان لە رێورەسمی چلەی مستەفا بەدرەدین فەرماندەی سەربازی ئەو حزبە کە پێشتر لە سووریا کوژرا، رایگەیاند، گەمارۆ نوێیەكانی ئەمریكا كاریگەری لەسەر چالاكییەكانیان دانانێت، بەگوتەی نەسروڵڵا پارەی حزبوڵڵا لە رێگەی بانكەكانی لوبنان دابین ناكرێت و راستەوخۆ لە ئێرانەوە دێت، ھەربۆیە ھەتا كۆماری ئیسلامی ئێران پارەی ھەبێت، ئەوانیش دەیانبێت. ھاوكات رێبەری حزبوڵڵا دووپاتی كردەوە كە ئەوان سووریا چۆڵ ناكەن و لە شەڕی دژە تیرۆر بەردەوام دەبن.