پرسەنامەی مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی ئەبوبەکر جاف

"ھەمیشە بە نووسین و ھەڵوێستەکانی داکۆکی لە کوردستان و پرسە نیشتمانییەکان دەکرد"

K24 - هەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و ئاشنایانی نووسەری کۆچکردوو ئەبوبەکر جاف کرد.

مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا سەبارەت بە نووسەری کۆچکردوو گوتی: ھەمیشە بە نووسین و ھەڵوێستەکانی، داکۆکی لە کوردستان و پرسە نیشتمانییەکان دەکرد.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕووناکبیری ناسراوی کوردستان ئەبوبەکر حەسەن جاف-م بیست، کە ھەمیشە بە نووسین و ھەڵوێستەکانی، داکۆکی لە کوردستان و پرسە نیشتمانییەکان دەکرد.

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ھەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان