دەوڵەتی یاسا: داواکارییەکانی سەدر ده‌ستووریی نین
K24 - هەولێر
هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت، دژی داواكارییه‌كانی ره‌وتی سه‌در نین، به‌ڵام داواکانی ده‌ستووریی نین.
وائیل ره‌كابی سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا: نووری مالیكی دژی داخوازییه‌كانی ره‌وتی سه‌در نییه، به‌ڵكو ده‌بێ له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و شێوازی جێبه‌جێكردنیدا بگونجێت، بۆ ئه‌مه‌ش مالیكی بۆ ئه‌و كێشانه‌ی تایبه‌تن به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته داوای به‌ستنی كۆنگره‌یه‌ك به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان ده‌كات.
ره‌كابی راشیگەیاند: حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری ئێستا ناتوانێت ئه‌وه‌ی سه‌در داوای ده‌كات، جێبه‌جێی بكات، به‌تایبه‌تی بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، بۆیه ده‌بێت دادگای فیدراڵی بڕیاری گۆڕینی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و چۆنێتی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست یان ئه‌لیكترۆنی یه‌كلایی بكاته‌وه.
ئەوەشی خستەڕوو: شیعه‌كان ناتوانن به ته‌نیا بڕیار له‌سه‌ر گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی له په‌رله‌مانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی بده‌ن.
ئەوە لە کاتێکدایە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوایکردووە، ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبوەشێتەوە و هەڵبژاردنێکی دیکەی پێشوەختە لە عێراق ئەنجامبدرێت.