بەوێنە.. رووسیا گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

لانیکەم حەوت فڕۆکەی جەنگی تێكشکێندراون
دیمەنی ساتی تەقینەوەکان
دیمەنی ساتی تەقینەوەکان

K24 - هەولێر:

لە ئەنجامی چەند تەقیەنەوەیەك، لانیکەم حەوت فڕۆکەی جەنگی رووسی لە نیمچە دورگەی کرێمیا تێكشکێندراون و ئەمەش بە کوشندەترین گورز هەژمار دەکرێت کە لە جەنگی دووەمی جیهانییەوە لە یەك رۆژدا بەر مۆسکۆ کەوتبێت.

وێبسایتی "CNN" لە زاری پیتەر لەیتۆن، ئەندامی پەیمانگای (گریفیت ئاسیا) و فڕۆکەوانی پێشووی هێزی ئاسمانی ئوسترالیا بڵاویکردەوە، فڕۆکە تێكشکێندراوەکان لە جۆری Su-24 bombers و فڕۆکەی شەڕکەری Su-30 multirole ـن.

لەیتۆن گوتی: لە ئەنجامی چەند تەقینەوەیەك فڕۆکەکان تێکشکاون، پێدەچێت دوو فڕۆکەی جەنگی دیکەش زیانیان پێگەیشتبێت، وێنەی مانگە دەستکردەکان ئاماژەن بۆ هێرشێکی بە ئەنقەست، نەک رووداوێک.

وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیاش رایگەیاندووە، بە پێی ئاماری پەیمانگای تایبەت بە توێژینەوەی جەنگی، ناتوانن هۆکاری تەقینەوەکانی ئەو بنکە ئاسمانییە دیاری بکەن، کە 225 کیلۆمەتر (140 میل) لە پشت هێڵی پێشەوەی رووسیاوەیە.

رۆژی چوارشەممە هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا تێكشکداندنی نۆ فڕۆکەی سەربازی رووسیایان راگەیاند.