کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی ئاماری کار و چالاکییەکانی بڵاوکردەوە

کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی ئاماری کار و چالاکییەکانی بڵاوکردەوە
کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی ئاماری کار و چالاکییەکانی بڵاوکردەوە

K24 - هەولێر:

کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی کە خاوەنداری سەدا 25ـی کێڵگەی تاوکێ دەکات، رایگەیاند، بەرهەمهێنانیان لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ، گەیشتووەتە 106 هەزار و 900 بەرمیل، کە 62 هەزار و 300 بەرمیلی لە کێڵگه‌ی پیشابوور و 44 هەزار و 600 بەرمیلی لە کێڵگەی تاوکێ بەرهەمهێندراوە.

لە راگەیەندراوی کۆمپانیاکەدا هاتووە، ئەوە یەکەم بەرزبوونەوەیە لە سەر ئاستی وەرزی لە دوای ساڵی 2015ـەوە تۆمار کرابێت، هۆکارەکەشی بۆ پڕۆسەی بەرهەمهێنانی لە رێگەی گوشاری گازی (Gas Injecion)، گەڕاندەوە.

گەنەل ئێنێرجی، ئاماژەی بەوەداوە، بە گوێرەی مۆڵەتی کارکردن لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ سێ بیری بەرهەمیان لە تاوکێ و بیرێک لە پێشابوور کەوتوونەتە کار و شانبەشانی بیرە نوێیەکانی چارەکی یەکەمی بەرهەمهێنانیان تیداکراوە.

بەمەش پێشبینییەکانیان بۆ بەرهەمهێنان لەمساڵدا بۆ 107 تاکو 109 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزکردووەتەوە، کە پێشتر بە 105 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دیاریکرابوو.