به فهرمی عهلی عهدنان پهیوهندی به خولێكی ئهورووپا كرد
یانەی رۆبن کازانی رووسی بەفەرمی گواستنەوەی عەلی عەدنان بەرگریکاری بەناوبانگی عێراقی بۆ ریزەکانی راگەیاند.
یانەی رۆبن کازانی رووسی لە ماڵپەڕی فەرمی یانەکەی بڵاویکردووەتەوە، عهلی عهدنانی ٢٨ ساڵان گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیان واژۆکردووە و دەتوانرێت بۆ ساڵێکی دیکەش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە رووسییەکە درێژ بکرێتەوە.
عەلی عەدنان کە بەبێ یانە بوو، بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە یانە رووسییەکە کردووە کە پێشتر یاریی بۆ یانەکانی ئۆدینێزی ئیتاڵی و ئاتاڵانتای ئیتاڵی و ڤانکۆڤەری کەنەدی و ریزا سپۆری تورکی و فیجلی دانیمارکی کردووە، لە عێراقیش درێسی چەند یانەیەکی پۆشیوە.
عەلی عەدنان کە دەنگۆ هەبوو لەم هاوینە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی هەولێر بکات، ٨٣ یاریی بە درێسی هەڵبژاردەی عێراق کردووە و پێنج گۆڵی تۆمارکردووە.