وه‌زیری به‌رگری عێراق داوایه‌ك ئاراسته‌ی سوپا ده‌كات
K24 - هەولێر:
دوای تێكچوونی بارودۆخی سیاسی عێراق و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و مانگرتن له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، وه‌زیری به‌رگری عێراق داوای له سوپا كرد، خۆیان له ناكۆكییه سیاسییه‌كان به‌دووربگرن.
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی جومعه عیناد، وه‌زیری به‌رگری عێراق، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان، جێگرانی سه‌رۆك ئه‌ركان و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی، داوایكرد خۆیان له ناكۆكییه سیاسییه‌كان به‌دووربگرن، چونكه عێراق به دۆخێكی چه‌قبه‌ستووی مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، "ئه‌ركی پیرۆزی ئێمه، به‌رگریكردنه له گه‌ل و نیشتمان، پێویسته سوپا له سنووری دیاریكراوی خۆیدا خزمه‌ت بكات، ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر تیرۆریستان له‌ئه‌ركدایه، پێویسته رووبه‌ڕووی تیرۆر ببێته‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م خۆپیشانده‌رانن، ده‌بێت پارێزگاریان لێبكات.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، "پێویسته به هه‌ستیارییه‌وه كاربكه‌ن، چونكه دووژمن به‌دوای هه‌لومه‌رجدا ده‌گه‌ڕێت".
دووپاتیكرده‌وه، كه "به‌دوای ئاشووبدا نه‌چن، به زیره‌كی و بێلایه‌نی هه‌نگاو بنێن، هه‌مووتان رۆڵه‌ی ئه‌م نیشتمانه‌ن".
دوێنێ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق له میانه‌ی دانانی بەردی بناغەی نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی مووسڵ، داوایكرد لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به هه‌زاران كه‌س له لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا مانیان گرتووه و داوا ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت و په‌رله‌مانیش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
رۆژی 25ـی ته‌مموزی 2022، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعه‌كان (محەمەد شیاع سوودانی) بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق كاندیدكرد، به‌ره‌به‌یانی رۆژی (شه‌ممه 30ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022)، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، دژی هه‌نگاوه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له شه‌قامی كۆمارییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز به‌رێكه‌وتن و به‌ربه‌سته‌كانیان لابرد و دواتر چوونه ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق.
مسته‌فا كازمی داوای له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان كرد، ئارامی بپارێزن و دان به خۆیاندا بگرن.
دواتر محەمەد حه‌لبووسی سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق، هەڵپەساردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه راگەیاند.
رۆژی شه‌ممه‌ش 6ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022 باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كرایه‌وه.
دووباره ره‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ـی ئاب، داوای له‌لایه‌نگرانی كرد، سبه‌ی هه‌ینی له‌هه‌موو شاره‌كانی عێراق خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ن.