هۆڵه‌ندا له هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و شاندێكی سه‌ربازی و سیاسی هۆڵه‌ندا، له‌باره‌ی پرۆسه‌ی چاكسازی و دامه‌زراندنی دوو فیرقه بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، گفتوگۆیانكرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، له‌گه‌ڵ کۆلۆنێڵ بارت راوێژکاری سەربازی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان و جەیڵی دویتس راوێژکاری سیاسی لە کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر، له‌باره‌ی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاکسازی له ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و رۆڵی راوێژکارانی هۆڵەندا، كۆبوونه‌وه.
سەرۆکی ئەرکانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، سوپاسی ئەرک و کارەکانی راوێژکارانی هۆڵەندای کرد، کە بەردەوام لەگەڵ ئەفسەرانی پێشمەرگە، بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پڕۆژەکانی چاکسازی، لەسەر هێڵبوون.
هەروەها سه‌رۆكی ئه‌ركان ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، لەڕووی فەرماندەیی، کۆنترۆڵکردن و دامەزراندنی دوو فیرقەی سەربازی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، راوێژکارانی هاوپەیمانان رۆڵیان دەبێت.
ئاماژه به سەردانەکەی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ هەردوو وڵاتی بەریتانیا و ئەمه‌ریکا کرا، كۆبوونه‌وه و دیدارەکانی شاندەکە لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی ئەو دوو وڵاتە گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا و بە گرنگ و پڕ بایەخ زانران.
هه‌روه‌ها رۆڵی بەریتانیا، ئەمه‌ریکا و هۆڵەندا، لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بەرزنرخێندرا.
