راهێنهری پاریس رۆیشتنی هێرشبهرێكی راگهیاند
کریستۆف گالتیێ راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای دەکات، پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی یاریزانان، ئەوان هێرشبەرێکی نوێی بۆ ریزەکانیان دەگوازنەوە و ماورۆ ئیکاردیش بڕیاریداوە ریزەکانی یانەکەیان جێبێڵێت.
كریستۆف گاڵتێی رایگهیاند ئهوان لە رێگایەک دەگەڕێن بۆ ئەوەی دەستبەرداری ماورۆ ئیکاردی هێرشبەری یانەکەان بن، دهشڵێت: لە هەمان کاتدا کالیمۆندۆش پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی رێن کردووە، بۆیە بیرمان لەوە کردووەتەوە هێرشبەرێکی نوێ بۆ یانەکەمان بگوازینەوە.
گاڵتێی راهێنهری نوێی سانجێرمان ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات له بارهی گواستنهوهی هێرشبهرێكی نوی قسهی لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە کردووە و لە نزیکترین کاتدا هێرشبەرێکی نوێ دەگوازنەوە، پێیانوایه وەرزێکی قورس چاوەڕێیان دەکات.
راهێنهری پاریس گوتیشی: لەگەڵ لویس کامپۆس و سەرۆکی یانە لە پەیوەندیدام و بەم نزیکانە هەموو شتێک یەکلایی دەکەینەوە، کارگێری یانە لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ هێنانی هێرشبەرێکی نوێ، بەشداری نەکردنی ئیکاردی لە یاریی رابردوو هۆکارێکی هونەری بوو، من پێش یارییەکە قسەم لەگەڵ ئەو یاریزانەم کرد و ئاگادارم کردەوە کە دەمەوێت بە 25 یاریزانەوە گەشت بکەین و ناوی ئەو لە لیستەکەدا نییە، پێموایە ئەو یاریزانەش بڕیاریداوە یانەکەمان جێبێڵێت.
به گوێرهی رۆژنامهی لكیپی فهرهنسا، یانهی پاریس سانجێرمان دهیهوێت بۆ شوێنگرهوهی ئیكاردی یهكێك له ماركۆس راشفۆردی هێرشبهری مان یونایتد یان رافاییل لیاوی هێرشبهری ئهیسی میلان بگوازێتهوه.
ماورۆ ئیكاردی تهمهن 29 ساڵ، له هاوینی 2019 له یانهی ئینتهر میلانهوه به بههای 80 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، لهوكاتهوه نهیتوانیوه شوێنی خۆی له پێكهاتهی پاریس بكاتهوه زیاتر بهشێوهی یهدهگ بهشداریی له 92 یاریی پاریس كردووه، 38 گۆڵ و 10 ئاسیستی تۆمار كردووه.