تۆمه‌تبارێك به سیخوڕیكردن بۆ ئێران هه‌وڵی خۆكوشتنی دا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و ژنه ئیسرائیلییه‌ی تۆمه‌تبار كراوه به سیخوڕیكردن بۆ ئێران، هه‌وڵی خۆكوشتنی دا.
دوێنێ پێنجشه‌ممه (11ی ئاب/ ئۆگستی 2022)، له شارۆچكه‌ی خولون، تۆمه‌تباركراوێك به سیخوڕیكردن بۆ سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ویستی خۆی بكوژێت و به هۆی حاڵه‌ته‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
ئه‌و ژنه هاوڕێیه‌كی ئێرانی هه‌بووه، له فه‌یسبووك ناسیویه‌تی و پێی وتووه: گه‌نجێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی موسڵمانه و بایه‌خ به ئایینی جووله‌كه ده‌دات و ده‌یه‌وێت خۆی بگه‌یه‌نێته ئیسرائیل، بۆیه ئه‌و ژنه ئیسرائیلییه‌ی راسپاردووه هه‌ندێك زانیاری گرنگی پێ بدات.