زاخارۆڤا ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی لاتیڤیای كرد كه رووسیای به پاڵپشتی تیرۆر ناساندووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی لاتیڤیای كرد، كه رووسیای به وڵاتێكی پاڵپشت بۆ تیرۆر ناساندووه.
ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له رێگه‌ی تیلگرامه‌وه رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی لاتیڤیا سه‌رچاوه‌ی له (رقلێبوونه‌وه‌ی بیانییه‌كان)ـه‌وه گرتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هیچ راستییه‌ك له‌م بڕیاره‌دا نییه، ته‌نیا ره‌قێكه بۆ بیانییه‌كان و هاوشێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی نازییه‌كانه.
دوێنێ پێنجشه‌ممه 11ـی ئاب، په‌رله‌مانی لاتیڤیا له میانی دانیشتنێكدا، داموده‌زگا سه‌ربازییه‌كان و سیسته‌می سیاسی رووسیای به پاڵپشت بۆ تیرۆر ناساند.
داواشی له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد، هاتنی گه‌شتیاری رووسیا و بێلارووس سنوورداربكه‌ن.
جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا له 24ی شوباتی 2022ـه‌وه ده‌ستیپێكرد، له‌سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه زۆربه‌ی وڵاتان ئیدانه‌ی هێرشه سه‌ربازییه‌كانی رووسیایان كرد، له‌ریزی ئه‌م وڵاتانه لاتیڤیا بوو، به توندی دژی هێرشه‌كانی مۆسكۆ وه‌ستایه‌وه.