ئه‌نقه‌ره پشتیوانی له گفتوگۆی به‌رهه‌ڵستكاران و حكومه‌تی دیمه‌شق ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
له هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی باكووری خۆرئاوای سووریا، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی گرووپه نه‌یاره‌كانی دیمه‌شق و هاوپه‌یمانی توركیان، دژی لێدوانێكی مه‌ولود چاویشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد.
خۆپیشانده‌رانی سه‌ر به گرووپه نه‌یاره‌كانی دیمه‌شق، سه‌ری كێشاوه بۆ داگرتنی ئاڵای توركیا و سووتاندنی و وتنه‌وه‌ی درووشم له دژی هاوپه‌یمانه چه‌ند ساڵییه‌كه‌یان، كه حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌یه.
خۆپیشاندان، هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی عه‌فرین، ئیدلب، ئه‌عزاز، ئه‌لباب، گرێ سپی و سه‌رێ كانی گرتووه‌ته‌وه.
چالاكانی باكووری خۆرئاوای سووریا، داوایان كردووه، ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان فراوانتر بكرێت و له سه‌روبه‌ندی نوێژی هه‌ینیدا خه‌ڵك بێته سه‌ر جاده و دژی توركیا ناڕه‌زایی ده‌ربڕن.
خۆپیشانده‌ران، شه‌وی رابردوو، هه‌موو ئه‌و درووشمانه‌یان لێكرده‌وه، كه له باره‌ی برایه‌تی و دۆستایه‌تی توركیا و گرووپه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری دیمه‌شق له‌سه‌ر دیوار و شوێنه گشتییه‌كان هه‌ڵواسرابوون.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه گرووپه جیهادییه‌كان و به‌شێك له گرووپه‌كانی نه‌یاری حكومه‌تی دیمه‌شق رووبه‌رێكی فراوانی ناوچه‌كانی باكووری خۆرئاوای سووریایان به ده‌سته‌وه‌یه و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای توركیا و ئۆپراسیۆنه‌كانی له لایه‌ن به‌رهه‌ڵستكارانه‌وه ئیداره ده‌درێن.
مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵ میقداد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا، كۆبووه‌ته‌وه و هه‌ردوولا باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانیان كردووه.
وتیشی: توركیا به حكومه‌تی دیمه‌شقی راگه‌یاندووه، كه توركیا پشتیوانی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی و دانووستانی نێوان به‌رهه‌ڵستكاران و حكومه‌تی دیمه‌شق ده‌كات.
چاوشئۆغلۆ ئاشكراشیكرد، كاتێك به‌شداری له كۆنگره‌ی وڵاتانی بێلایه‌ن له به‌لگراد كردووه، وتویه‌تی: پێویسته رێگه‌یه‌ك بدۆزینه‌وه، كه به هۆیه‌وه دیمه‌شق و به‌رهه‌ڵستكاران بگه‌نه رێككه‌وتن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن پێشنیازی كردووه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا و به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا كۆببنه‌وه، به‌ڵام ئه‌ردۆغان پێی باش بووه سه‌ره‌تا له رێی هه‌واڵگری نێوان هه‌ردوو وڵاته‌وه، گفتوگۆ بكرێت.