كوردستان24 زانیاری له باره‌ی ئه‌و داواكراوه بڵاوده‌كاته‌وه كه سوید راده‌ستی توركیای ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی سوید رازی بووه، یه‌كێك له داواكراوه‌كانی توركیا راده‌ستی ئه‌نقه‌ره بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و رێككه‌وتنه دێت، هه‌ردوو وڵات كردیان بۆ راده‌ستكردنی داواكراوان به توركیا له به‌رامبه‌ر ره‌زامه‌ندی ئه‌نقه‌ره بۆ وه‌رگرتنی سوید و فنله‌ندا له په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌ستی.
حكومه‌تی سوید، دوێنێ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، ئاماده‌یه هاووڵاتییه‌كی داواكراوی توركیا راده‌ستی ئه‌نقه‌ره بكاته‌وه.
ئه‌و هاووڵاتییه‌ی توركیا تۆمه‌تبار كراوه به گزی و ساخته‌كاری له كارتی دڵنیایی.
ئه‌مه یه‌كه‌م رێككاری له‌و جۆره‌یه سوید دژی هاووڵاتیانی توركیا له وڵاته‌كه‌ی ده‌یگرێته‌به‌ر.
پێشتر توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كرد، ئه‌گه‌ر سوید گوێ به داواكارییه‌كانی بۆ راده‌ستكردنی داواكراوان نه‌دات، رێگر ده‌بێت له وه‌رگرتنی سوید له په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ).
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی كۆماری توركیا رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر سوید "تیرۆریستان" راده‌ست نه‌كات، ناهێڵیین ببێته ئه‌ندامی ناتۆ.
ئه‌ردۆغان سوید و فنله‌ندای وه‌ك دوو په‌ناگه‌ی "تیرۆر" وه‌سفده‌كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه ره‌سمییه‌كانی سوید، هاووڵاتی به ره‌چه‌ڵه‌ك توركی "ئوكان كالیه" له لایه‌ن توركیاوه تۆمه‌تبار كراوه به ساخته‌كاری و گزی له كارتی دڵنیایی.
"كالیه" له 2011دا داوای مافی په‌نابه‌ری له سوید كردبوو، به‌ڵام ره‌تكرابوویه‌وه. له 2014 له لایه‌ن ئیتاڵیاوه مافی په‌نابه‌رێتی پێ درابوو.
"كالیه" له لایه‌ن میدیای توركیاوه وه‌ك داواكراو ناوی بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئه‌نقه‌ره داوای له ستۆكهۆڵم كردبوو، راده‌ستی بكات.
وه‌زاره‌تی دادی سوید، هیچی له باره‌ی داواكردنی "كالیه" له لایه‌ن توركیاوه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، له 2021دا، زۆر پێش ئه‌وه‌ی سوید داوای ئه‌ندامێتی له ناتۆ بكات، ئه‌نقه‌ره داوای ئه‌و كه‌سه‌ی له سوید كردووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی سوید، "ئه‌نجیلیكا فالگرین" رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی رووده‌دات بابه‌تێكی زۆر ئاسایی و رۆتینییه.
فالگرین وتیشی: ساڵی رابردوو داواكرابوو، كالیه راده‌ست بكرێت.
كالیه له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021ه‌وه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سویده‌وه قۆڵبه‌ست كراوه.
سوید و فنله‌ندا له میانی كۆنگره‌ی لوتكه‌یی ناتۆ، كه له كۆتایی حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردوو له مه‌درید به‌ڕێوه‌چوو، رازی بوون، به‌و په‌ڕی "خێرایی و وردییه‌وه" داواكارییه‌كانی توركیا بۆ راده‌ستكردنی داواكراوانی ئه‌نقه‌ره جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌ردۆغان ئاشكرای كرد، سوید به‌ڵێنی داوه 73 تیرۆریست راده‌ستی وڵاته‌كه‌ی بكاته‌وه.
مۆرگان یۆهانسۆن، وه‌زیری دادی سوید، له باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه رایگه‌یاند، ئەمە بابەتێکی ئاساییە. پێشتریش هەر لە ماگدەلێنا ئاندێرشۆن سەرۆک وەزیرانی سوید و ئان لیندە وەزیری دەرەوەی سوید رایانگەیاندبوو، هیچ هاووڵاتییەکی سویدی رادەستی تورکیا ناکرێت، بەڵام ئەگەر کەسێک تاوانی ئەنجام دابێ یاخود مافی مانەوەی پێ نەدرێت لە وڵاتەکەمان دەتوانرێت ڕادەستی تورکیا یان هەر وڵاتێکی دیکە بکرێت.
ئەو کەسەی، بڕیارە سوید رادەستی تورکیای بکات تەمەنی 35 ساڵە و دادگای باڵای توركیا تۆمه‌تباری كردووه، به‌وه‌ی گزی له كارتی بانكی كردووه و له نێوان ساڵانی 2013 و 2016دا ساخته‌كاری له كارتی دڵنیایی كردووه و به بێ ئاماده‌بوونی خۆی دادگای توركیا 14 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.
"ئوكان كالیه" (35 ساڵ)، له لایه‌ن دادگای باڵای سویده‌وه، هه‌موو سكاڵاكانی ره‌تكراونه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یڵێت، تۆمه‌ته، چونكه دایكم كورده و سه‌ربازیم نه‌كردووه و ئایینی خۆم له ئیسلامه‌وه گۆڕیوه و بوومه‌ته كریستیان بۆیه داواده‌كرێم.
كالیه، له 2011دا داوای مافی مانه‌وه‌ی له سوید كردووه و ره‌تكراوه‌ته‌وه، له 2022شدا داوای مافی پاراستنی گیانی كردووه، به‌ڵام ئه‌ویش ره‌تكراوه‌ته‌وه.
دادگای باڵای سوید له (25ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022)، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر كالیه راده‌ستی توركیا بكرێته‌وه، هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ژیانی درووست نابێت.