بوومه‌له‌رزه ناوچه‌یه‌كی كوردستانی هه‌ژاند

K24 – سلێمانی:
كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومەلەرزەیەک قه‌زای كه‌لاری سه‌ر به پارێزگای سلێمانی هەژاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كاتژمێر (11:54:50) خوله‌كی پێشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 12ـی ئاب/ئۆگێستی 2022) بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك رۆژئاوای قه‌زای كه‌لاری سه‌ر به پارێزگای سلێمانی هه‌ژاند.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه 3.7 پله‌بوو به پێوه‌ری رێخته‌ر و چهقهكهی 13 كیلۆمه‌تر له پارێزگای سلێمانییه‌وه دووربوو.
ئاماژه به‌وه‌ش درا، هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه.